Skip to content

How to stop the spread of Covid-19 in Kurdish


چۆن پێش بە بڵاوبوونەوەی Covid-19  (کڕۆنا) بگرین؟

Language: Kurdish / کوردی(سۆرانی)

Covid-19 چییە؟

Covid-19 ڤایرۆسێکی تازەی کڕۆنایە، کە ڕادەی تووش بوونی بەرزە.

زۆربەی تووش بووانی نیشانەهایەکی کەم ، یان هیچ ئاماژەیەک نیشان نادەن، بەڵام دەتوانیت ببێت بە هۆکاری نەخۆشی درێژخایەن یان مردنی هێندێک کەسان. بەزۆری مرۆڤی بەتەمەن (بەتایبەتی لە سەرووی تەمەنی ٧٠ ساڵەوە) تووشی کڕۆنادەبن، یان ئەوکەسانەی کە کێشەی تەندرووستیەن هەیە، وەکوو، شەکرە، بەرزی کێش، نەخۆشی گوورچیلە، کولیە،  نەخؤسی دڵ و خواربوونی ڕادەی بەرگری لەش، نەخۆشی دەمار، وەکوو پارکینسۆن، کەسانێک کەکێشەی تەندرووستی قووڵیان هەیە، ئافرتی سکپڕ.

هەرچەن بەڕادەی کەم، بەڵام مرۆڤی گەنج و تەندرووستیش ڕیسکی ئەوەیان هەیە کە تووشی ڤایرۆسی کڕۆنا بن.

گەرڕیژەی تووش بووانی کڕۆنا زیاد بکات لەم ناوچەیە، ئێمە ناچارین هێندێک شوێن وەکوو دووکان و بازاڕو خوێندەگاکان دەبخەین. هەروەها داوا لەخەڵک بکەین کە لەماڵەوە بمێننەوە، هەروەک ئەوەی کە لە مانگی ٣دا ڕوویدا.

تۆیشدەتوانیت پێش بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا بگریت!

ناوبەرگرتن،  بۆچی گرنگە؟

ناوبەرگرتن و ڕەچاوکردنی پاک و خاوێنی یارمەتیدەرە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنادا.  پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:

بەلانیکەمەوە ٢ میتر ناوبەربگرە

بەکارهێنانی دەمامک لە شوێنە گشتیەکاندا، وەکوو خەستەخانە و یانەی تەندرووستی، دووکان و بازار و ئامێری هاتووچووی گشتی,   دەتوانیت لە کاتی خواردن و خواردنەوەدا دەمامکەکەت لابەریت.

  • بەڕێکوپێکی و زوو زوو دەست وپلت بە سابوون و ئاو بشۆ، بۆ ماوەی٢٠  چرکە.
  • گەر دەستت بە ئاو و سابوون ڕاناگات دەتوانیت لە دەرمانی دەس خاوێنکردنەوە کەڵکوەرگریت.
  • لە کاتی پژمین و قۆزەدا لە کلێنێکس کەڵک وەرگرە و دوایی فڕێییدە شوێنێکی پارێزراو. گەر کلێنێکس لەبەردەستدا بەبوو لە قۆڵی کراسەکەت کەڵک وەرگرە.
  • خۆ لە دەستدان لە چاو، لووت و دەمت بپاڕیزە.
  • دەس لە دەمامکەکەت مەدە کاتێک کە بە دەم و چاوتەوەیە.
  • لە شوێنەگەشتیەکاندا پێوەندەیەکانت لە گەڵ خەڵک کەمکەرەوە.
  • خۆت لە شوێنە قەرەباڵغەکان بپارێزە.
  • پێش لە دەرچوونت لەماڵ بەرنامە و پلان دابنێ و بگڕێوە بۆ ماڵەوەکە شوێنەکە قەرەباڵغ بوو.
  • هەتا وەکوو پێدەکرێت لەماڵەوە ئیش بکە.

تۆ دەتوانیت ‘تۆقلەیەکی یارمەتدەر’ بۆ خۆت پێک بێنیت، بۆ وێنە؛ درووست کردنی پێوەندا لە گەڵ بنەماڵەهایەکی دیکەدا، گەر تۆ تەنیایت و پێویستیت هەیە بۆ ئاگاداری لە منداڵەکانی. پێوەندییەکانت بەرتەسککەرەوە لەگەڵ خەڵکانێک کە لەدەرەوەی ‘تۆقلە’کەی تۆوەن.

ڕێوشوێنی سەبارەت بە وەی کە دەتوانیت چەن کەس ببینیت و لە کوێ، زوو زوو دەگۆڕدریت، پێویستە ئاگاداری زانیاریەتازەکان بیت.

داپۆشینی دەم و چاو/ دەمامک- بۆچی گرینگە؟

دەتوانیت ببیت بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی کڕۆنا، پێش ئەوەی کە بزانیت کە تووشی بوویت. لەلای هێندێک کەس نیشانەکان کەمن، یان هیچ نیشانەیەکیان لێدەرناکەوێت.

کاتیک کە قسەدەکەین یان هەناسەدەدەین، هێندیک دڵۆپی ورد بڵاودەکەینەوە، ئەم دڵۆپانە دەبن بەهۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا.

بەکارهینانی دەمامک پێش بە بڵاوبوونەوەی ئەم دڵۆپانەدەگرێت

بەڵام بەکارهێنانی دەمامک پێش بە تووش بوون بە کڕۆنا ناگریت.

تۆ دەبێت دەمامک بە کاربێنیت لە ژوورەوەی شوێنەگشتیەکاندا، وەکوو یانەی تەندورووستی، دوکان ا بازارو یامرازی هاتووچووی گشتی.

دەتوانیت/بۆت هەیە لەکاتی خواردن و خواردنەوەدا دەمامکەکەت لابەریت.

هێندێک کەس بۆیان هەیە بەهۆی کێشەتەندرووستیەوە دەمامک بەکارنەهێنن.

منداڵی تەمەن ژێر ١١ ساڵان پێویست ناکات دەمامک بەکار بێنن.

بۆ داپۆشینی دەم و چاوت دەتوانیت دەسماڵێک بکڕیت و بەکاری بێنیت یان دەتوانیت بۆ زۆت دەمامک درووست بکەیت لە تی شێرتێکی خۆت

پێویستە پەڕۆکەدوولۆبکەیت و حەڵقەکەیکەیت لە پشت گوێت یان لە پشتسەرتەوە بیبەستیت.

گرینکە دە دەمامکەکە دەم و لووتت بە جوانی داپۆشیت و درزیتیانەبێت و قەراغەکانی بەجوانی گیرابێت.

لە بیرت بێت؛

  • دەس مەدە بە دەم و چاو و ئەو پەڕۆیەوە، کاتێک کە دەمامک دەبەستیت
  • دەمامکەکەت بگۆرە دەزانیت تەڕ یان هەڵماوییە
  • دوایی بەکارهینانی دەمامکەکەت بە تەواوی بیگۆڕە، بەبێئەوەی دەست بدەیت بە پێشەکەیەوە
  • کە تەواو بوویت لە بەکارهێنانی بیخەرەناو عەلاگەیەەوە
  • گەر دەمامەکەت لەوانەیە کە بۆچەندین جار بەکار دیت، کەهاتیەوەبۆ ماڵەوە جوان بە کەفاوی سابوون بیشۆرە
  • رەنگە گەر چالاکیەکانت زۆر بن ، پێویستت بە دەمامکی زیادە هەبێت
  • درێژە بدە بە شۆردنی دەست و پلت بە ڕێک و پێکی

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم سایتە بکە: devon.cc/face-coverings

خۆ قەرەنتینە کردن-من دەبێت چیبکەم گەر پێم وابێت کە تووشی ڤایرۆسی کڕۆنا بووبێتم؟

گەر هەرکام لەم نیشانانەت دەرخست:

  • قۆخەی تازە و درێژخایەن
  • تای بەرز
  • لەدەستدان یان گۆڕانی تام و بۆن

دەبێت کەماڵەوە بمێنیتەوە (خۆ قەرونتینەکردن) و گرتنی کات بۆ ئەنجامدانی تێستی کۆڕۆنا، یان بە ئانلاین، www.gov.uk/get-coronavirus-test  یان بە تەلەفۆن کردن بۆ ١١٩. لە کاتی چاوەڕوانکردن بۆ دەرنجامی تستەکەت لەمالدەرمەکەوە.

خۆ قەرەنتینەکردن بەو مانەیەکە:

  • تۆ نابێت بچیت بۆ ئیش، خوێندنگا یان شوێنە گشتیەکان
  • نابێت لە تاکسی یان ئامرازی هاتوو چووی گشتی کەڵک وەرگریت
  • نابێت بۆ خواردن یان دەواو دەرمان بچیتەدەرەوە
  • نابێت میوانت بێت بۆ ماڵەوە یان بچیتەدەرەوە بۆ تێکڵاوی کۆمەڵایەتی و وەرزش کردن

گەر تێستەکەت پۆزیتڤە دەبێت بەلانیکەمەوە 10 ڕۆژ خۆت قەرەنتینە بکەیت. ئەمە لە ٧ ڕۆژەوە گۆڕدراوە/بەرزکراوەتەوە.

هەروەها دەبێت هەموو کەسێک لە بنەماڵەکەدا بەلانیکەمەوە 10 ڕۆژ خۆی قەرەنتینە بکات، لەوڕۆژەوە کە ئەکەم نیشانەکان لای تۆ دەرکەوتن

گەر تێستەکەی تۆ نێگەتیڤ بوو، تۆ و بنەماڵەکەت دەتوانن دەست لە خۆ قەرەنتینەکردن هەڵگرن.

گەردوای 10 ڕۆژ دیسان نیشانەهایئەکی دیکە جیاواز لە قۆخین یان لەدەسدان و گۆڕینی تام و چێژت هەبوو.

پێویست ناکات درێژە بە خۆ قەرەنتینە کردن بدەیت گەر کێشەی قۆخەی درێژخایەن یان لەدەستدان و گۆڕینی تام و چێژت هەیە، لەبەرئەوەی ئەمانەدەتوانن درێژخایەن بن.

گەر ئەندامەنی دیکەی بنەماڵە نیشانەی کڕۆنایان لیدەرکەوت لەکاتێکدا کە تۆ لە قەرەنتینەدایت، پێویستە کە ئەوان کات بۆ ئەنجامدانی تست بگرن. ئەوان دەبێت بە لانیکەمەوە 10 ڕۆژی دیکە لە قەرەنتینەدابن.

کاتێک کە تووشی کڕۆنا بوون و خۆتان قەرەنتینە کردووە، هەموو ئەندامانی بنەماڵەکە دەبێت:

  • گەربکرێت، هەموو لە ژووری جیاوازدابن
  • بۆ ئەوەی کە هەوایتازۆ بێتەژوورەوە، پەنجێرەکان بکەنەوە
  • گەر دەکرێت هەموو لە یەک حەمام و ئاودەست و متفاقێک کەڵک وەرمەگرن
  • گەر هەموو لە یەک حەمام و ئاودەست و متفاقێک کەڵک وەرمەگرن، ئەو شوێنانە لە کاتی جیا جیادا بەکار بێنن و هەموو کاتێک دوای بەکارهێنان نە جوانی خاوێنی بکەنەوە. رەنگە ئەوەی کە ئەو شوێنانە بە سڕە بەکاربێنن یارمەتیدەربێت
  • خاولی، جل و بەرگ یان شتی هاوبەشی دیکە بەکارمەیەنن
  • درێژەدان بە شۆردنی دەست و پل بە جوانی

گەر هەست بە باشی ناکەیت و پێویستیت بە یارمەتی پزیشکییە

  • تەلەفۆن بکە بۆ ١١١ یان سەردانی nhs.uk بکە
  • گەرپێویستت بەوەرگێڕ هەیە سەردان interpreternow.co.uk/nhs111 بکە
  • لە کاتی ئیمەرجنسیدا تەلەفۆن بکە بۆ؛ ٩٩٩ یان سەردانی لینکی emergencysms.net بکە کە کێشەی بیستنت هەیە
  • گەر لەسەفرەیت، تکایە سەردانی بەشی ڕێنوێنی گەردشگەران بکە بۆ زانیاری و ڕێنوێنی، شوێنی دابینکەری شوێنی هەسانەوەکەت ئاگادارکەرەوە.www.devon.gov.uk/coronavirus-advice-in-devon/document/translated-resources/


Top