Skip to content

Testing and support in Kurdish Sorani


چۆن پێش بە بڵاوبوونەوەی کرۆنا بگیردرێت- بەشی ٢، تست کردن و یارمەتی

تستی Covid-19، چۆن کاتی بۆ بگرین؟

گەرتۆ نیشانەکانی کڕۆنات تێدایە، دەبێت بە زووترین کات تست بکەیت بۆ ئەوەی کە بزانیت کە ئایا کڕۆنات هەیە یان نا.

تست کردن بە خوڕایی و ئاسانە

دەتوانیت بە ئانلاین داوای تست بکەیت لەسەر ئەم لینکە: gov.uk/get-coronavirus-test

گەر کێشەی بەکارهێنانی ئەم سرویسە ئیلێکترۆنیەت هەیە (لە بەریتانیا)

  •  پێوەندی بکە بە ١١٩وە
  • بۆ وەرگرتنی وەرگێڕ تەلەفۆن بکە بۆ ١١٩، ژمارەی ١، و دوایی ژمارە٢ لێدە.
  • بۆ ئەوانەی کە کێشەی بیستنیان هەیە (بەکارهێنەرانی زمانی ئیشارە) سەردانی ئەم لینکەبکە ن www.interpreternow.co.uk/nhs119

دەتوانی تستەکە بکەیت:

  •  لە نزیکترین شوێنی نیشتەجێ بوونت
  • دەتوانیت کیتێکی تستی ماڵەوە بەکار بێنیت گەر دەستت بە سەنتەری تست ڕاناگات(ئەمەیان جوابەکەی درنگ دەگاتەوە)

شوێنی تستەکەدەتوانرێت باسی لێبکرێت کاتی وەرگرتنی کات بۆ تست

بۆ گەیشتن بە سەنتەری تست بۆت نیە لە ئامرازی هاتووچووی گشتی یان تاکسی کەڵک وەرگریت، گەروەها بۆت نیە سەردانی شوێن یان خەڵکی تر بکەیت.

کارمەندانی بەشی تست کردن دەسڕەسییان هەیە بە تەلەفوون ، وەرگێڕی تەلەفوونی و بە ئیشارە قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی

لە ماوەی٨ ڕۆژی یەکەمی دەرکەوتنی نیشانەکانی کڕۆنادا دەبێت تست بکەیت، گەر لەماڵەوە تست دەکەیت دەبێت لە ماوەی ٤ ڕۆژی یەکەمدا بێت.

کاتی تستەکە لەتەڕایی ناولووت و بەشی دواوەی قووڕ هەڵدەگرن، بە بەکارهێنانی قەڵەمێکی نەرم کەسەرەکەی لە پەمۆیە.

جوابی تستەکە بە مەسەج، تەلەفۆن یان ئیمەیل وەوردەگریت

ئەم زانیاریانەی کە بەشی تست و شوێنگرتن (Test and Trace Service) کۆی دەکاتەوە لەسەرتۆ نادرێت بە هیچ دەزگایەکی دیکە، بە پێی قانوونی کۆکردنەوەی دەیتا هەڵسووکەوتی لەگەڵدا دەکرێت. هەروەها ئەو شارەزایانە بەجیا لە دەیتاکانی خەستەخانە هەڵدەگیردریت.

بە بێ جیاوازی هەل و مەرجی پەنابەری، هەموو کەسێک مافی تستی خۆڕایی و دەوادەرمانی خۆڕایی کڕۆنای هەیە لە بەریتانیا.

لەبیرت بێت:

گەر قۆزەکەت زۆرە، یان تات بەرزەو هەستی بۆن و تام کردنت گۆڕانی بەسەرداهاتووە یان ئەو هەستانەت لەدەسداوە، پێویستە کە تست بکەیت.

  •  دەبێت خۆت قەرەنتینە بکەیت لەکاتێک دا کە چاوەڕوانی جوابی تستەکەتی یان تستەکەت پۆزەتیڤە(کڕۆنات هەیە)

بۆ زانیاری زیاتر سەیری ڤیدێوکانمان بکە

تست و شوێنگرتن (Test and Trace)، چی ڕوودەدات گەر من لە پێوەندیدابم لەگەڵ کەسێک کە کڕۆنای هەیە؟

گەر تۆ تستەکەت پۆزەتیڤ بوو بەشی تست و شوێنگرتن (Test and Trace Service) پێوەندیت پیوەدەکات بۆ ئەوەی کە لێت بپرسێت سەبارەت بە پێوەندی نزیکت لەگەڵ هەرکەسێک لەماوەی ٢ ڕۆژ لەدەسپێکردنی نیشانەکانی کڕۆنادا.

بەشی تست و شوێنگرتن (Test and Trace Service) دەهەوێت

  •  پێوەندیت پێوەبکات بە ژمارە ٠٣٠٠٠١٣٥٠٠٠ یان
  • لە لایان‘NHStracing’ مەسێجت بۆ بنێرێت
  • داوات لێدەکات کە گەر بتوانێت سەردانی ئەو سایتە بکەیت: www.contact-tracing.phe.gov.uk:

ئەوان ئەم داوایانەت لێدەکەن:

  •  ناوو دوا ناوت، کاتی لە دایک بوونت، پۆست کۆدی شوێنی نیشتەجێ بوونت
  • سەبارەت بە ئەو نیشانانەی کڕۆناکەهەتە
  • بۆ وەرگرتنی ناو، ژمارە تەلەفۆن، یان ئادرەسی هەرکەسێک کە تۆ پێوەندی نزیکت لەگەڵیا هەبوو بێت، یان هەرکەسێکی ژێر ١٨ ساڵ یان کەسێک کە لەدەرەوەی بەریتانیا دەژێت و تۆ پێوەندی نزیکت لەگەڵیا هەبووبێت
  • کاربەدەستانی تەندرووستی بۆت ڕوون دەکەنەوە مەبەست لە ‘پێوەندی نزیک’ چیە.
  • بەوکەسانەی کە لەگەڵ تۆدا لە پێوەندی نزیکدابوونە دەکوترێت کە خۆیان قەرەنتینە بکەن

تست و شوێنگرتن بەوان ناڵێت کە ئەو شارەزایانەی لە کوێوە هێناوە، ئەم شارەزایانە بە شاراوەیی دەمێنێتەوە. ئەوان هیچ کاتێک داوا ئەم شتانە ناکەن:

  •  تەلەفۆن بەکەیت بۆ ژمارەهایەک کە پارەی زۆر دەکێشنەوە(وەکوو ئەوانەی کە بە ٠٩ یان ٠٨٧ دەسپێدەکەن)
  • یان ئەپ و بەرنامەهایەک دەبەزێنیت کە دزەبکاتە ناو کۆمپیتەرەکەتەوە
  • بڵێبن پارەبدەیت بۆ شتێک یان مەعلووماتی کڕێدیت کارتەکەبدەیت
  • وەرگرتنی پەسوەرد و پین کۆد یا مەعلووماتی سۆشیال میدیا
  • بۆ سەردانی کردنی هیچ سایتێک جیا لە gov.uk یان nhs.uk

تست و شوێنگرتن ڕەنگە بە تەلەفۆن یان مەسێج پێوەندیت پێوەبکەن گەرتۆ لە پیوەندیدابووبێتی لە گەڵ کەسێک کە کڕۆناهەیە، ئەوان پێت رادەگەیەنن کە تۆ پێوەندیت لەگەڵ کەسێک دابوو کە کڕۆنای هەیە، بۆیە پێویستە کە خۆت قەرەنتینە بکەیت.

گەر لەماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا تۆ نیشانەی کڕۆنات هەبوو دەبێت هەوڵ بدەیت بۆ تست کردن

یارمەتی و هاوکاری- چ جۆرە هاوکاریهایەک هەیە لە کاتی قەرەنتینە کردندا؟

گەر تستەکەت پۆزەتیڤ بوو یان مەجبووربوویت کە خۆت قەرەنتینە بکەیت لەبەر ئەوەی کە نزیک بوویت لە کەسێک کە کڕۆنای هەیە، ساحێب ئیشەکەت ئاگادارکەرەوە کە تۆ ناتوانیت بچیت بۆ ئیش.

دەتوانێت وەرەقی ئەوە وەربگریت کە تۆ لە قەرەنتینەدایت www.111.nhs.uk/isolation-note

هەر پارەی نەخۆشی وەرنەگریت لە ساحێب ئیشەکەت، دەوانیت بنیفیتی وەکوو Statutory Sick Pay (SSP) وەربگری بۆ ئەو ڕۆژانەی کە لەقەرەنتینەدایت.

گەر مافی وەرگرتنی Statutory Sick Pay (SSP) نیە لەبەرئەوەی کە تۆ وەک سلف ئیمپلۆید ئیش دەکەیت، دەتوانیت داوای Universal Credit or Employment و Support Allowance (ESA) بکەیت

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم سایتە بکە؛ . www.gov.uk/statutory-sick-pay/eligibility یان لەگەڵ ڕێنوێنی سەربەخۆ هاووڵاتیاندا وەکوو Citizen’s Advice Consumer Helpline بە ژمارەتەلەفۆنی ۰۸۰۰۱٤٤۸۸٤۸ قسە بکە (لە ڕۆژانی دووشەم بۆ هەینی لەبەینی سەعاتی ٩ی بەتانی و ٥ی ئێوارەدا)، ژمارە ٤لێدە. (وەرگێری تەلەفۆنی بەدەستەوەیە).

گەر پێویستت بە خواردن و دەرمانە دەتوانیت لە ئانلاین بیستێنی، داوایان لێبکە دە شتەکان لەبەردرگاکەدا دا بنێن.

گەر پێویستت بە دەرمان و زواردەمەنیە و ناتوانیت لە ئانلاین بیکڕیت، یان کێشەی ئابووریت هەیە، لە ناوچەکەتدا ڕێکخراو هەیە کە ئیشی یارمەتیدان دەکات.

گەرشارەزاییت لەسەر ئەو ڕێکخراوانەنیە، دەتوانی بۆوەرگرتنی شارەزایی لەسەریان پێوەندی بکەیت بە کانسەڵ، کەنیسە یان هاو بیروباوەڕەکانی خۆتەوە. یان داوای یارمەتی لە هاوڕیەک بکە (پێویستە لە ڕێگای تەلەفۆن یان ئیمەیلەوە پێوەندی بکەیت)

گەر هەست بە باشی دەکەیت، پێویستە کە ئەکتیڤ بیت و سەری خۆت مەشغووڵ کەیت

یارمەتی و هاوکاری لە کاتی بڵاوبوونەوەی کڕۆنادا- زانیاری بۆ دانیشتوانی دون

گەر هەست بە ناساقی دەکەیت و نیشانەکانی کڕۆنات تێدایە بۆ وەرگرتنی ڕێنوێنی دەتوانیت پێوەندی بکەیت بە ژمارە ١١١ یان سەردان سایتی 111.nhs.uk

گەر پیویستیت بە یارمەتی ماڵی، خواردن یان دەرمان هەیە، دەتوانی بۆوەرگرتنی ڕێنوێنی، سەردانی www.devon.gov.uk/coronavirusdevon/communities-in-advice بکەیت

یان تەلەفۆن بکەیت بۆ ئەو ژمارانە کە پێوەندییان هەیە بە کانسڵی مەنتەقەکەی تۆوە

بۆ وەرگرتنی یارمەتی و ڕێنوێنی لەکەسانی شارەزاو سەربەخۆوە و ڕێنوێنی سەبارەت بە بنێفیت سەردانی سایتی www.cabdevon.org.uk، یان پێوەندی بکە بەو ژمارەتەلەفۆنی سیتیزەن ئەدڤایز سەنتەرەوە ۰۸۰۰۱٤٤۸۸٤۸ (لە ڕۆژانی دووشەم بۆ هەینی لەبەینی سەعاتی ٩ی بەتانی و ٥ی ئێوارەدا) ژمارە ٤ لێدە.

یان لەبەر ئەوەی کە تۆ لە قەرەنتینەدا دەتوانیت پێوەندی بکەیت بە بەشی ئیمێرجنسی کڕۆنای دون بە ژمارە ٠٣٤٥ ١٥٥١٠١١ (لە ڕۆژانی دووشەم بۆ هەینی لەبەینی سەعاتی ٨ی بەتانی و ٨ی ئێوارەدا، و ڕۆژانی شەممە لەبەینی سەعاتی ٩ی بەتانی و ١ی دوای نیوەڕۆ).

لەسڕەتەلەفۆنەکەدا ڕابوەستە هەتا ڕێنوێنێک قسەت تەکادەکات، ڕێنوێنەکان دەتوانی یارمەتی لە وەرگێری تەلەفوونی بکەن

بۆ ئەوانەی کە کێشەی بیستنیان هەیە دەتوانن کەڵک وەربگرن لەو سایتە InterpretersLive لە سەر www.devon.gov.uk/help/contact-language-sign-us/british-sign-language

دەیتابەسی ڕێکخراوەکانی دون: devon.cc/communitygroups


Top